ڕیكلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

تێڕامان (شیعر) ~ ئومێد محەمەد

به‌شی: ئەوان
16 - 01 - 2015

بۆ ڕامانه‌کانی باران

چی له‌ بێده‌نگی باشتره‌
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وین له‌ ڕووی بێ
سه‌ردانی ماڵی ته‌نهایی
پاسارییه‌کانی بنار بکات!

سه‌رت به‌رز بکه‌ره‌وه‌ گوڵم، 
هێنده‌ ماندوو بووی
حه‌وسه‌ڵه‌ی تابلۆکێشانت نه‌ماوه‌!
وه‌ک مامزێکی ده‌شته‌کی ڕێناده‌ی 
فرمێسک چاوانت جێبێڵێ و
وه‌ک هه‌ورێکی پڕ باران ده‌گریه‌ی!
تریشقه‌ی چاوانت له‌ شه‌وا
تروسکه‌ی ڕووناکی زه‌مه‌نی تاریکیین

چی له‌ بێده‌نگی باشتره‌
که‌ ئه‌وین ڕووی نه‌یه‌ت خۆی ده‌رخا و 
که‌ عه‌شق له‌ تووله‌ڕێکانی زه‌مه‌نا شه‌هید بێ!

بمبه‌ بۆ ئه‌وێ ئازیزم
ئه‌وێیه‌ک، دوور له‌ ڤێلاکانی تووڕه‌یی و
دوور له‌ توونێله‌کانی ون بوون
دوور له‌ کیژانی دڵ پڕ له‌ هیوای ترسنۆک
دوور له‌ کوڕانی تاسه‌ر ئێسک به‌زیو له‌ هیوا

بمبه‌ بۆ ئه‌وێ براده‌ر
زه‌مه‌ن هێنده‌ی نه‌ماوه‌ ئاوابێ
له‌ فارغۆنه‌کانی ناوه‌ڕاستی زه‌مه‌نا
قاوه‌یه‌کم بۆ بگره‌وه‌ هاوڕێ!

چه‌ند چرکه‌یه‌ک پێش ئێستا
به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه‌ ماندوو بووم
سبه‌ی نازانم چڵی ئه‌م ته‌مه‌نه‌ هه‌رزه‌یه‌
له‌ پاڵتۆی چ جه‌لادێ ئه‌گیرێ و ئه‌قرتێ!
سبه‌ی نازانم ماسی ئه‌م ڕووباره‌ وه‌ستاوه‌م
چه‌ند ماسی‌گر تۆڕی خۆیانی تیا هه‌ڵده‌ده‌ن!

ده‌ستم بگره‌ هاوڕێ
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ورازه‌ ده‌رباز بم
پێویسم به‌ سه‌رکه‌وتن هه‌یه..

چی له‌ بێده‌نگی باشتره‌
که‌ ئه‌وین پێ نه‌گرێ و 
که‌ عه‌شق بۆ جارێ نه‌رمه‌پێ
له‌به‌رده‌م قه‌شه‌نگی شیعرێکا
ده‌ست نه‌کا به‌ سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕکێ!


٢٩/٦/٢٠٠٠‌
 








ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 2380 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
یان پڕ یان خاڵیی.

لێ، پڕ و خاڵیی به‌ پێوه‌ری خود.

ڕیكلام
Banner

Banner
ڤیدیۆ