ڕیكلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

دوێنێ شەو، کە نوستبووم (شیعر) ~ و/هێرش سەعید

به‌شی: ئێوە
16 - 01 - 2015

دوێنێ شەو، کە نوستبووم 
خەوێکی سەیرم بینی! 
دەڕووانم وا کانییەک 
لەناو دڵما، ئەتەقێ.


وتم: ئەی ئاو، 
بە کام ئاوبارەی نهێنییدا هاتییە لام؟ 
ئەی ئاوی ژیانی نوێ 
کە نەکرا بینت پێوە نێم. 

دوێنێ شەو، کە نوستبووم 
خەوێکی سەیرم بینی! 
دەڕوانم وا پوورەیەک هەنگ 
داوێتییە دڵم. 
هەنگە تەڵاییەکانی 
شانەی سپی و 
هەنگوینی شیرین ساز ئەکەن 
لە شکستە کۆنەکانمەوە. 

دوێنێ شەو، کە نوستبووم 
خەوێکی سەیرم بینی! 
کە وا خۆرێکی گڕاوی 
لەناو دڵما ئەدرەوشێ. 
گڕاوی بوو، چون ئاگردانێک 
گەرمیی بۆ لەشم دەهێنا، 
خۆر بوو، کە ئەدرەوشایەوە 
فرمێسک لە چاوم ئەزا. 

دوێنێ شەو، کە نوستبووم 
خەوێکی سەیرم بینی! 
ڕووانیم کە خوا لێرەیە، 
ئا لێرە، لە ناو دڵما. 


شیعری: ئەنتۆنیۆ مەچادۆ 







ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 2053 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
یان پڕ یان خاڵیی.

لێ، پڕ و خاڵیی به‌ پێوه‌ری خود.

ڕیكلام
Banner

Banner
ڤیدیۆ