ڕیكلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

(ڕێگا)، (من، من نیم). (شیعر) ~ و/ هێرش سەعید

به‌شی: ئێوە
16 - 01 - 2015

(ڕێگا) 

هەموو لە خوارەوە نوستوون.
لەسەرەوە من و ڕانەر* بەخەبەرین. 


ئەو، ئافەریدەی جەستەکان، بە دەستی پڕ لە کلیلی 
بادراوی نێو قوفڵەکانەوە، سەیری ئاراستەی قیبلەنماکە دەکات.
منیش، کە چاوم بڕیوەتەوە ئەبەدیەت،
ڕێبەریی گەنجینەی ئاوەڵای ڕووحەکان دەکەم. 


(من، من نیم)

من، من نیم.
من ئەوەم کە 
لە تەنیشتمەوە دەڕوا و من نای بینم.
ئەوەی کە ڕێدەکەوێ جاروبار سەردانێکی بکەم و
جارانی تریش بەتەواوی لەیادی کەم.
ئەوەم کە بێدەنگ دەبێت، هەرکاتێک من دەپەیڤم،
ئەوەم کە دەبورێت و خۆش ڕوویی دەنوێنێ، وەختێک کە من ڕق هەڵدەگرم،
ئەوەم کە دەچێت بۆ پیاسە، کاتێک من لە ماڵەوەم،
ئەوەم کە بە ڕاوەستاوی دەمێنێتەوە، کاتێک من دەمرم و بەلادا دەکەوم.


*ڕانەر: سوکان بەدەستی کەشتی
(ڕێگا) لە ژمارە 73 ساڵی 2013 ی گۆڤاری سەردەم بڵاوبۆتەوە.
(من، من نیم) لە ژمارە 73 ساڵی 2013 ی گۆڤاری سەردەم بڵاوبۆتەوە. 


نووسینی: خوان ڕامۆن خیمەنێز







ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 1966 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
یان پڕ یان خاڵیی.

لێ، پڕ و خاڵیی به‌ پێوه‌ری خود.

ڕیكلام
Banner

Banner
ڤیدیۆ