ڕیكلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

چەند کۆپلە شیعرێک ~ و/ هێرش سەعید

به‌شی: ئێوە
16 - 01 - 2015

I
مەسیحم خۆش دەوێت، کاتێک پێی وتین:
ئاسمان و زەوی کۆتاییان دێت،
بەڵام وشەکانی من دەمێننەوە.


وشەکانی تۆ چی بوون، مەسیحا؟
خۆشەویستی؟ سۆز؟ لێبوردەیی؟
هەمو وشەکانت یەک وشە بوون:
بێداربوونەوە.

II 
شتێکی باشە کە بزانین پەرداخەکان
بۆ خواردنەوەن؛
خراپییەکە لەوەدایە کە نەزانین
تینوێتی بۆ چییە.

III 
تۆ دەڵێی هیچ شتێکی دروستکراو تازە نییە؟
خەمی ئەوەت نەبێ، بە قوڕی زەوی
کوپێک دروست کە، با براکەت پێی بخواتەوە.

IIII 
هەمو شتەکان دەمرن و هەمویان هەر دەمێنن؛
بەڵام ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە بمرین،
بمرین و ڕێگاکان دروست کەین،
ڕێگای سەر دەریاکان.


بمرین... وەک دڵۆپە ئاوێک
بکەوینە ناو ئۆقیانوسێکی بەریین؟
یان ببین بەو شتەی کە هەرگیز نەبووین:
مرۆڤێک بەبێ سێبەر، بەبێ خەون،
مرۆڤێکی تەواو تەنیا، مرۆڤێک کە هەنگاو دەنێت
بەبێ ئاوێنە و بێ ڕێگا؟

VI 
مرۆڤایەتی خاوەنی چوار شتە
کە بۆ دەریاکان دەست نادەن:
سوکان و لەنگەر و سەوڵەکان
لەگەڵ ترسی چوونە ناو قوڵاییەکان

ئەم بابەتە لە ژمارە 75 ساڵی 2013 ی گۆڤاری سەردەم بڵاوبۆتەوە. 

* * * 


سەیری ئاوێنەکەی خۆت بکە بۆ ئەوی تر
ئەوێک کە بە لاتا ڕەت دەبێ.

II 
بۆ قسەکردن لەگەڵ کەسێک
سەرەتا پرسیارێ بکە،
جا گوێبگرە. 

III 
لە تەنیاییما 
ئەو شتانەم زۆر بە ڕوونی بینیوە،
کە ڕاست نەبون.

IIII 
بەدوای نیوەکەی ترت دا بگەڕێ
کە داییم بە لاتا تێدەپەڕێ و
ئارەزویەتی ببێت بەو شتەی کە تۆ نیت. 

لە بەینی ژیان و خەونا
سێیەم شت هەیە،
هەڵیبێنە.

VI 
ئەوەی کە شاعیر بەدوایدا وێڵە
منی ڕیشەیی نییە،
تۆی قووڵە. 

VII 
بڕوانە:
دڵێک کە تەواو لەگەڵ خۆیدایە
دڵ نییە.

VIII 
کاتێک بەتەنهام
چەنێک لێمەوە نزیکن، یارانم؛
کاتێک وام لەگەڵیان
چەنێک دوورن لێم!

IX 
لەودیو ژیان و خەونەوە
شتێکی گرنگتر هەیە
بێداربوونەوە.

ئەم بابەتە لە ژمارە 75 ساڵی 2013 ی گۆڤاری سەردەم بڵاوبۆتەوە. 


شیعری: ئەنتۆنیۆ مەچادۆ







ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 1869 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
یان پڕ یان خاڵیی.

لێ، پڕ و خاڵیی به‌ پێوه‌ری خود.

ڕیكلام
Banner

Banner
ڤیدیۆ