ڕیكلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

چەند کۆپلەیەک گوتن ~ سندی ڕێشاخ

به‌شی: ئێوە
16 - 01 - 2015

بۆ ئەوەی بمرم،
خۆم لە پەنجەرەکەوە هەڵدا،
هەموو هاواریان کرد؛
تەواو، سـندی شكا.
تەنها دایکم هاواری کرد؛
نـا، ئـەو فـڕی.



من "سندی"م،
کەسێک نەبوو
لە نێو پێچاوپێچی زەمەندا،
چاوەرێم بکات،
_ کەوتم _.

لاوازە
ترپەی دڵ،
تەقەی دەرگای 
هەستکردن بە
_ بوون _.

پێبکەنە،
پێکەنین سپییەتی ددان 
دەردەخات،
پێشتریش _ دڵ _.

شیعر 
کۆمەلێک وردە وشەیە،
شەقەی باڵی 
_ دڵ _یش.

لە زەمەنی تاریکیدا،
مناڵ،
گلۆپی ماڵە،
چاوی _ ژن_یش.







ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 2018 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
یان پڕ یان خاڵیی.

لێ، پڕ و خاڵیی به‌ پێوه‌ری خود.

ڕیكلام
Banner

Banner
ڤیدیۆ