ڕیكلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

قوتابییەکان، ئاوهایان دەگوت ~ سندی ڕێشاخ

به‌شی: ئێوە
16 - 01 - 2015

دەقی یەکەم (١) 

مامۆستا لە قوتابی یەکەمی پرسی:
کوڕم، کە گەورەبوویت، حەز دەکەیت، 
ببیت بە چی؟


قوتابی: حەز دەکەم ببم بە فڕۆکەوان.
مامۆستا: بـۆچی؟
قوتابی: مامۆستا بۆ ئەوەی لە ئاسمان،
توف بکەمە ماڵی ئەوانەی،
ئێستا، توڕەم دەکەن. 


دەقی دووەم (٢) 

مامۆستا لە قوتابی دووەمی پرسی:
کوڕی جوان، هەستە بزانم، تۆ کە گەورە بوویت،
حەز دەکەیت ببیت بە چی؟
قوتابی: هیچ ...
مامۆستا: بـۆ کوڕم هیچ؟
قوتابی: مامۆستا ئاخر باوکم ئێواران،
کە لە کار دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ،
من و دوو خوشکەکەم ماچ دەکات،
دواتر بە دایكم دەڵێت؛
ئافرەت زۆر ماندووم،
بەو حاڵەوە ناگەین بە هیچ،
خۆزیا هەر بۆ خۆمان (هیچ) دەبووین ... 
ئێ منیش وەک باوکم،
خۆزیا بە هیچ بوونەوە دەخوازم. 
مامۆستا: کوڕم باوکت ڕەنگە زۆر ماندوو بێت.
تۆ مەبە بە (هیچ) بەڵام باوکت خۆشبوێ.
قوتابی: مامۆستا من باوکم خۆشدەوێ.
چونکە دایکم دەڵێت خودا باوکتانی خۆشدەوێ.
مامۆستا: کوڕی جوان کە وایە وەک چۆن،
باوکت خۆشدەوێ هەر ئەوهاش دایکت خۆشبوێ.
قوتابی: مامۆستا من دایکیشم وەک باوکم خۆشدەوێ،
چونکە هەمووجار باوکم دەڵێت، خودا دایکتانی خۆشدەوێ.
مامۆستا: کوڕم ئەگەر دەتوانیت، منیشت خۆشبوێ،
چونکە خودا تۆشی خۆشدەوێ.







ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 1983 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
یان پڕ یان خاڵیی.

لێ، پڕ و خاڵیی به‌ پێوه‌ری خود.

ڕیكلام
Banner

Banner
ڤیدیۆ