ڕیكلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

کە چوویتەوە (شیعر) ~ دیاکۆ

به‌شی: ئەوان
16 - 01 - 2015

که‌ چوویته‌وه‌ بۆ کوردستان
له‌باتی من، ڕامووسه‌ خاکی نیشتیمان
تێر تێر ماچکه‌ شاخ و چیا و که‌ژ و کێوی
دۆڵ و ده‌شت و لێڕ و هه‌وراز و نشێوی


بچۆره‌ گردی سه‌یوان و مامه‌یاره‌
ئه‌سر بڕێژه‌ بۆ شه‌هیدانی ئه‌و شاره‌
هه‌ڵمژه‌ هه‌وای پاکی سه‌ربه‌ستی
بچڕه‌ له‌گه‌ڵ بولبولان به‌ شادی و مه‌ستی
پاشان که‌ شه‌و داهات و
هه‌تاو چاوی چووه‌ خه‌و
هه‌ڵهات مانگ له‌ ئاسمان و
ده‌رکه‌وت ئه‌ستێره‌ی شه‌و
منت بێته‌وه‌ یاد، منی نامۆنشین
منی تامه‌زرۆی ئه‌ستێره‌ و ئاسمانی شین

٢٠٠٣







ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 2467 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
یان پڕ یان خاڵیی.

لێ، پڕ و خاڵیی به‌ پێوه‌ری خود.

ڕیكلام
Banner

Banner
ڤیدیۆ