ڕیكلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

دەمەوێت لەدایک بم! ~ باران

به‌شی: چیرۆک
16 - 01 - 2015

بچکۆله‌ بچکۆله‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌و مێزه‌ خڕه‌دا دایانناوه‌ که‌ هه‌موویان به‌ ده‌وریدا دانیشتوون. قژی به‌ دووانی به‌ستووه‌ و چاوه‌کانی گه‌ش گه‌ش ده‌بریسکێنه‌وه‌.

خرپن خرپن ده‌ڵێی به‌ گووپی پڕ له‌ گۆشته‌وه‌ قسه‌ ده‌کا و به‌ به‌دله‌ فه‌رووه‌که‌یه‌وه‌‌ له‌ به‌چکه‌ (پاندا)یه‌کی ژیکه‌ڵه‌ ده‌چێت. 

- گورپه‌ گیان ئێستا پرۆڤه‌ی ڕۆڵه‌که‌ت ده‌که‌ین. ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین له‌ دوامانه‌وه‌ بیڵێره‌وه‌. تۆ له‌ ناو سکی دایەدا، له‌ ده‌می له‌دایکبوونتدا، به‌ ده‌نگی ساوایه‌ک هاوار ده‌که‌یت: (من نامه‌وێت له‌دایکبم، ژیانی ئێوه‌ دۆزه‌خه‌، خه‌ڵک ده‌سووتێنن). ده‌ی گیانه‌ بیڵێره‌وه‌.
+ من نامه‌وێت له‌دایکبم، ژیانی ئێوه‌ دۆزه‌خه‌، خه‌ڵک ده‌سووتێنن.
- ئافه‌رین ئازیزم. جا تۆ له‌ پشت په‌رده‌وه‌ هاوار ده‌که‌یت، بۆیه‌ تا ده‌توانیت ده‌نگت به‌رز بکه‌ره‌وه‌.
+ واته‌ خه‌ڵکان من نابینن؟
- نا گوڵی من، ناتبینن به‌ڵام گوێیان لێت دەبێت. ده‌وره‌که‌ وه‌هایه‌، تۆ له‌ منداڵانی دایه‌دایت.
+ به‌س من ده‌مه‌وێت بمبینن، ده‌مه‌وێت له‌دایک بم!


ستۆکهۆڵم
Januari 2012







ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 2271 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
یان پڕ یان خاڵیی.

لێ، پڕ و خاڵیی به‌ پێوه‌ری خود.

ڕیكلام
Banner

Banner
ڤیدیۆ