ڕیکلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

چەند کۆپلەیەکی ستێفان گوننارسسۆن

به‌شی: چەپک
16 - 01 - 2015

کـامـڵیـی، هـەمـیشـە هـەیه.
تـەنــانـەت ئەو کـاتـانـەش
کە ئێمە نامانەوێت بیبینین
یان توانای بینینیمان نییە.

* * 


گووتیان پێی،
دەیانەوێت بزانن کێی؟
ماسکەکەی لەسەر ڕووی هەڵگرت،

گووتیان پێی،
دەیانەوێت خۆشەویستییەکەت لاوەنێی.
قەڵغانەکەی سەر سنگی لابرد،

گووتیان پێی،
کە ئەوان بێئومێد بوون لێی.
ئەو شمشێرەکەی دەرهێنا و
لە قوڵایی دڵی ڕا کرد ... 

* *


یەکەم خەیاڵی ئەوە بوو کە ئەو مردووە. 

گەواهییەکه دراوە، بەداخەوە.
ئەمە گووترا، لە لایەن ئەو پیاوە دەم بە بزەیەوە
کە خۆی ناساند، وەکوو پاسەوانی دەرگا، 
لە لای دەروازەی لێپرسراوەوە.

بە دەنگێکی هێمن و لەسەرخۆوە؛
مرۆڤ دەتوانێت، ئەو دەرگا سپییە یاخود 
ئەو دەرگا ڕەشە هەڵبژێرێت.

لە پشت ئەو دەرگا ڕەشەوە
ژیانێکی سەختی بێ تەماس هەیە،
بە خەسڵەتی خۆویستی و چاونەیارییەوە.

لە پشت ئەو دەرگا سپییەوە
ژیان بە شادییەوە دەمێنێتەوە،
بە هاوهەستی و هەماهەنگی، 
مرۆی خۆبەخش و کراوەوە.
پیاوە خەنییەکە ئەمەی گووت و
دەرگا ڕەشەکەی کردەوە.

بەڵام بووەستە!
ئەمەی گووت، تازەمردووەکە،
تۆ گووتت کە من دەمتوانی هەڵیبژێرم!

پاسەوانەکە بە زەردەخەنەیەکەوە؛
تۆ لەمێژه ئەو هەڵبژاردنەت کردووە.

* *


من خۆم دەبوورم، چوونکە ڕێمدا ئەوانی تر،
دەست بەسەر بیرکردنەوە و هەستەکانمدا بگرن.
من خۆم دەبوورم، چوونکه مافم نەدا،
پێناسەی خۆم بۆ ئەوانی تر بکەم.
من خۆم دەبوورم، لەوەی
مەرجی زۆر بەرزم بۆ خۆم دانا.
من خۆم دەبوورم، لە هەموو ئەو جارانەی وتم ئـا، 
سەرباری ئەوەی دەمویست بڵێم نــا.
من خۆم دەبوورم، چوونکە چاوم لە پێویستییەکانی خۆم نوقاند،
بۆ ڕازیکردنی ئەوانی دیـــکە.
من خۆم دەبوورم، لە هەموو ئەو کاتانەی ویژدان نائارام بووم، 
بــێ ئەوەی تاوانبار بـــووبــــــــــم.
من خۆم دەبوورم، چوونکه هێزی خۆم نەبینی و 
باوەڕم بە توانای خۆم کرد.
من خۆم دەبوورم، چوونکه دروست تێنەگەشتم، 
کە من شایەنی خۆشویستنم، وەک ئەوەی هەم.
ئێستا رۆژێکی تازە دەست پێدەکات و
داهاتوویەکی نەنووسراو، 
منیش گوێ له دەنگی ناوەوەم دەگرم.
لە هەموو هەڵەکان خۆشبووم و بۆ ماڵەوەی ئارام لەسەر ڕێم.

هی تۆ تاهەتا،
من خۆم
 

وەرگێڕدراو لە سویدییەوە








ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 2409 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
پێویستمان بە دیالۆگی زیاترە، نەوەک مۆنۆلۆگی زیاتر.

/ستێفان گوننارسسۆن

ڤیدیۆ

خەڵکی کوێی کوردستانیت؟




ڕیکلام
Banner