ڕیکلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

نامەی مامۆستایەک بۆ قوتابییەکەی

به‌شی: چەپک
18 - 08 - 2015

سڵاو!

ئێستاکە وەرزێکی تازەی خوێندنە و تۆ لە پۆلی یەکەم دەستپێدەکەیت. من ناوم ئێڤێلینایە، مامۆستای تۆم. 

چەند خۆشە کە (تۆ) لە پۆلەکەی من دەبیت. پێکەوە، زۆر شتی تازە و سەرنجڕاکێش، لە قوتابخانە دەدۆزینەوە. لەگەڵ ئەم نامەیەدا، هەندێک شتومەکم بۆ ناردوویت، دەکرێت کاتێک دەستت بە خوێندن کرد پێویستت بن. ئەو شتومەکانە دەشتوانن ئەوەت بۆ ڕوون بکەنەوە کە قوتابخانە چۆن دەگوزەرێت.

پێش هەر شت بازنگێکم بۆ ناردوویت لەسەری نووسراوە (زانیاری شیرینە). من ئەمەم بۆ کردوویت تا پیشانت بدەم کە زانینی شتی زۆر و جیاواز پڕ جوانییە.

لاستیکێکی خەت کوژاندنەوەم بۆ ناردوویت، چوونکە هەمووان هەڵە دەکەن. ئێمە لە هەڵەکانمانەوە فێر دەبین و پێشدەکەوین. ئەگەر هەموو شتێکتان بزانیایە، پێویستی نەدەکرد لە قوتابخانە بن. 

لەزگەکە بۆ ئەوەیە پێت بڵێت کە هەموومان پێکەوەین لە پۆلەکەدا. ئێمە تیپێکین بەیەکەوە کار دەکەین و بە هاریکاریکردنی یەکتری دەیبەینەوە.

دانەیەک لە پارچەکانی یاری (پەزڵ)م بۆ ناردوویت تاکوو نیشاندەری ئەوە بێت کە چۆن باش پێکەوە دەگونجێین، کە هەموومان جیاوازین و هەموومان پێویستین بۆ ئەوەی باشترین بین.

مارکەی کتێبەکە باس لەوە دەکات کە تۆ هەمیشە جێگایەکت لەلای ئێمە لە پۆلەکەدا هەیە. تۆ هەرچۆنێک هەست بە خۆت بکەیت لە ڕۆژەکەدا، ئەو جێگایەت لێرە هەیە.

لە زەرفی نامەکەدا، نوقڵێکی (سمارتیس)یش هەیە. ئەو نیشاندەری ئەوەیە کە من دەزانم تۆ چەند زیرەکیت. ئێمە بە یەکەوە و لە یەکترەوە زۆر شتی خۆش و بەسوود فێر دەبین.

لە کۆتاییدا ئەستێرەیەکت بۆ دەنێرم. دەبێت زۆر بە دڵنیایی تێبگەیت ئەوەیان هێمای تۆیە. بۆ من تۆ ئەستێرەیەکیت کە تا دێت بەهێزتر گەشە دەکەیت و هەموو ڕۆژ دەدرەوشێیتەوە.

 

بەخێربێیت بۆ پۆلی یەک، دووشەممە یەک دەبینین.

/ ئێڤێلینا لاگۆ ئونێستام

 

وەگێڕانی: باران

تێبینی:

ئەم نامەیە مامۆستایەکی گەنج لە سوید، بۆ قوتابییەکانی خۆی ناردووە. یەکێک لە دایکی قوتابییەکان لەگەڵ خوێندنەوەی نامەکەدا چاوی پڕ فرمێسکی خۆشی دەبێت و وێنەی نامەکە لە فەیسبووک بڵاودەکاتەوە. کاریگەریی پۆستەکە زۆر خوێنەر لەخۆ دەگرێت و بابەتەکە لە زۆربەی ڕۆژنامەکانی سویددا بڵاودەبێتەوە.

 








ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 2356 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
ژیان پێیوتم؛ تۆ بەختەوەر دەبیت، بەڵام سەرەتا دەبێت بەهێزتکەم.

/ تۆماس گوننارسسۆن

ڤیدیۆ

پێت خۆشە هەیت؟




ڕیکلام
Banner