ڕیكلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

سەربازی من (تێکستی گۆرانی)

به‌شی: چەپک
05 - 10 - 2015

دەزگیرانەکەم مۆدەپۆش بوو،
سەرنجڕاکێش و بە ئەفسوون.
 
 

لەبەر ئەوەی من لاوازم، دەکرا لەبەر من بێتە بوون.
بەڵام ئێستاکە، ئەو کاتە، لەمێژە تێپەڕیووە،
بەڵێ، من دروست ئەوەم لە وێنەکەیدا بینیووە.

قۆنەرەکانی گەورەیە بۆی، کڵاوەکەی زۆر بچووکە
پانتۆڵەکەی تەسکە بەپێی، پاڵتۆکەی ئێجگار درێژە
بەڵام ئەمە لە هیچ ناگۆڕێ، چوونکە ئەو سەربازی منە،
لە جێگایەکدا لە سوید.

لە وێنەکەیدا بینیم، قژی چاک ناکا و بێ چاودێرییە،
هەندێ جار ڕیشیشی ناتاشێت بە چەند هەفتەیە.
بەڵام ئەمە لە هیچ ناگۆڕێ، چوونکە ئەو سەربازی منە،
لە جێگایەکدا لە سوید.

ئێمەی ژنان، پێویستە لە ئامادەباشیدا بین،
بۆ پشتگیری پیاوە شینەکانمان.
ئەوان کە لێرە و لەوێ کەوتوون،
لە ناو دارستانەکاندا و لەسەر تەپۆڵکە و گاشەبەردەکان.

وتی: “ئەو موچەیەی وەریدەگرین زۆر کەمە،
لەبەر ئەوە، ناتوانین ئەمساڵ زەماوەند بکەین”.
بەڵام ئەمە لە هیچ ناگۆڕێ، چوونکە ئەو سەربازی منە،
لە جێگایەکدا لە سوید.

دوێنێ، لای ویستگەی شەمەنەفەرەکە،
چاوم بە خۆشەویستەکەم کەوت،
بە سەیارە ڕۆشتینەوە ماڵ،
جلوبەرگی میللی لەبەرکرد.

پاشان ڕیستۆرانتی سێسیل و سەما، مێزێک بۆ دوو کەس لە گۆشەیەکا.
ئەو زۆری نەوت، نا، کەمێک سەری لەقاند و خەوت.
بەڵام ئەمە لە هیچ ناگۆڕێ، چوونکە ئەو سەربازی منە،
لە جێگایەکدا لە سوید.



تێکست و موسیک: نیڵس پێرنێ
ئوللا بیلکویست ساڵی ١٩٤٠ کردوویەتی بە گۆرانی و لەسەروەختی جەنگی جیهانی دووەمدا، ناوبانگی زۆری دەرکردووە، پاشان لە فیلمێکی سویدیدا فریدای گۆرانیبێژ وتویەتییەوە.
و/ باران







ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 2049 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
یان پڕ یان خاڵیی.

لێ، پڕ و خاڵیی به‌ پێوه‌ری خود.

ڕیكلام
Banner

Banner
ڤیدیۆ