ڕیکلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

دەربارەی “بۆچی گیا گەشە دەکات؟” (ڕانان) ~ دانا ڕەئووف

به‌شی: ئەوان
16 - 11 - 2015

“بۆچی گیا گەشە دەکات؟” کۆمەڵێک کوورتە سەرگوزشتەی شایەن بە بیرلێکردنەوەن ...

لە لایەن نووسەرانی سویدی (کاڕڵ هالباری) و (ماگنووس کوول)ەوە نووسراونەتەوە. تا ئێستا لە سوید، لە سێ بەرگدا چاپکراون و خوێنەری زۆریان هەبووە. ئەم کوورتە سەرگوزشتانە لە زۆر بواری جیاوازدا بەکاردێن. بەسەرهاتەکان بۆ زۆر شوێن و کات لەبارن و دەکرێت ببنە ڕەنگدانەوەی چەندین دۆخی هەمەچەشن.

(باران) بە بایەخ و زمانێکی پاراوەوە ئەم بەسەرهاتانەی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. زمانی وەرگێڕانەکە شیاوی سەرگوزشتە پڕ بیرکردنەوەکانە، بەجۆرێک کە هەموو کەس دەتوانێت بیانخوێنێتەوە و تێیانبگات،

وەرگێڕ کاری لە بەرگی یەکەمی کتێبەکەدا کردووە، کە پێکهاتووە لە ٥٨ بەسەرهات. لە گوڵبژێری سەرگوزشتەکاندا، ٥٥ بەسەرهاتی هەڵبژاردووە، بێ چەند دانەیەک کە زۆر تایبەتن بە کۆمەڵگەی سویدی و ئاشنایەتی کولتوورەکەیان پێویستە. ناوەڕۆکی وەرگێڕانەکە وتەیەکی نووسەرەکان لەخۆ دەگرێت کە باس لە پێشخانی سەرگوزشتەکان و چۆنێتی بەرهەمێنانی کتێبەکە دەکەن. هەروەها وەرگێر لە نووسینی وتەی خۆیدا باس لە ئەزموونی هەستی خۆی دەکات لە کاتی خوێندنەوەی کتێبەکەدا. 

وەرگێڕانەکە پوخت و پاراوە. لە ڕێی بژاردەکردن و تەواوکاری سەرگوزشتەکانەوە، (باران) وەک ڕێداکتۆر کاری لە کتێبەکەدا کردووە. بە پاراستنی زمانی ساکار و چۆنێتی بەسەرهاتەکان کە چینە جیاوازەکان دەدوێنێت، هەوڵیداوە دەقە وەرگێڕدراوەکە لە دەقە ئۆرژیناڵەکە نزیک بێت. شێوازەکەی ڕەنگدانەوەی زمانێکی چڕوپڕە بەوەی چۆن لە بەسەرهاتێکی چەند دێڕی بیربزوێندا، خوێنەر ڕابکێشیت و لە هەمان کاتدا وا بێت کە خوێنەر لێوەی فێر ببێت. وەرگێڕ ئەم چڕێتییەی لە زمانی کوردیدا دۆزیوەتەوە، بە جۆرێک کە کەمەرکێشی خوێنەرەکەیەتی. ئەم کتێبە بەرهەمێکی قووڵی وێژەیی نییە بەڵام هۆشیارکەرەوەی هزر و بیرە و شایستەی خوێندنەوەیە.

(باران) بەم کارە کۆمەکی بوونی جۆرێک ئەدەبی کردووە کە پێشتر لە کوردستاندا نەبووە. لە کتێبخانەی سویدیدا دەتوانرێت زۆر جۆر کتێبی دیاریی و چۆنایەتی ببینرێتەوە، بۆ نموونە کەشکۆڵی لەدایکبوونی منداڵ، ئەمانە لە کوردستاندا نین. بە کتێبی “بۆچی گیا گەشە دەکات؟” خوێنەری کورد هەلی خوێندنەوەیەکی بەچێژی پێبەخشراوە.

 

سەرنج:

(دانا ڕەئووف) ئەم ڕانانەی بە زمانی سویدی نووسیووە. دواتر کردوومانە بە کوردی.








ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 1337 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
ژیان پێیوتم؛ تۆ بەختەوەر دەبیت، بەڵام سەرەتا دەبێت بەهێزتکەم.

/ تۆماس گوننارسسۆن

ڤیدیۆ

پێت خۆشە هەیت؟




ڕیکلام
Banner