ڕیکلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

گوتراوی منداڵان

به‌شی: چەپک
16 - 01 - 2015

چەپکێک وتەی منداڵان، کە تیایاندایە بە بەراورد لەگەڵ تەمەنەکانیاندا، تێڕامان و سەرنجی قووڵ هەڵدەگرن و هەشیانە وەک خۆیان شیرینن و دڵی مات دەخەنە بزە و پێکەنین.

 
لییا شەش ساڵ تەمەنییەتی، دەربارەی مەسیح دەپرسێت: 
"بۆچی، عیسا، ڕەسمی نییە، لە باوەشی باوکیدا بێت؟" 


داری تەمەنی نۆ ساڵە، لەگفتوگۆیەکدا لەسەر ژیان و زیندووبوونەوەی مرۆڤ دەڵێت:
"من دەڵێم مرۆڤ دوو جار دەژی، جارێک بە ڕۆژ لەم دنیایەدا و جارێک بە شەو لە خەونیدا." 


ئانیتا هەشت ساڵە و سەبارەت بە جوانیی ڕووخسار، دەڵێت: 
"ئەگەر بتەوێت کەسێک لە دەرەوەی خێزانەکەت، خۆشیبوێیت، خراپ نییە جوان بیت." 


ئۆفیلیای چوار ساڵان، بەدەم گریانی خۆیەوە دەڵێت:
"دایە، دەنگی گریان دێت." 


سۆنیا حەوت ساڵە و دەربارەی ئەوەی کە کێ باشترین هاوڕێیەتی، دەڵێت: 
"لەگەڵ ئەوەشدا کە مردووە، نەنکم باشترین هاوڕێمە." 


هەر دەربارەی نەنک و باپیرە، کاتیای بچکۆلە دەڵێت:
"چوون بۆ لای دایە گەورە و بابە گەورە شتێکی باشە، مرۆڤ جار جار پێویستی بە شیرینییە." 


نانای شەش ساڵان سەبارەت بە دایە گەورەی دەڵێت: 
"نەنکم خۆی، وەکوو شێوەی، پیر نییە، ئەو حەقە بەوە دڵخۆش بێت." 


تورێ کوڕێکی حەوت ساڵانە، دەڵێت: 
"باپیرە ئەوەندە پیرە، بیری نییە بۆچی حەزی لە ژنە." 


گرێک هەشت ساڵ تەمەنییەتی، دەربارەی خۆشەویستی، دەڵێت:
"خۆشەویستی جوانترین شتی دنیایە بەڵام یاری باسکەش خۆشە." 


هەر دەربارەی خۆشەویستی، دەیڤی هەشت ساڵان دەڵێت:
"خۆشەویستی دەتدۆزێتەوە ئەگەر خۆتیش بشاریتەوە، من لە پێنج ساڵییەوە
خۆم دەشارمەوە و کچان هەر دەمدۆزنەوە." 


ساری کچێکی بچکۆلەی سێ ساڵە، لێیدەپرسن بۆچی پوورت خۆشدەوێت؟ ئەو دەڵێت:
"ئەگەر خۆشمنەوێت، ئەویش منی خۆشناوێت." 


دیک تەمەنی حەوت ساڵە و پێیدەڵێن، بۆ ئەوەی خۆشەویستی بمێنێتەوە، چی بکەین باشە؟
دیک دەڵێت:
"لەجیاتی ئەوەی بچن بۆ کار، باوەش بکەن بە یەکتریدا." 


دێنی چوار ساڵان سەبارەت بە هاوڕێکەی دەڵێت:
"هاوڕێکەم قژی بڕیووە، جوان نییە بەڵام وای پێناڵێم، ئەگینا بێتاقەت دەبێت." 


ئاکاری سێ ساڵان هەر تەیارەیەک بە ئاسمانەوە ببینێت، دەڵێت:
"ئەگەر دەچێت بۆ کوردستان، با بووەستێت، با من بەرێت." 


دانوو نۆ ساڵ تەمەنییەتی و بووە بە خاڵ. باوکی دانوو خوشکی نییە و دانوو خۆی برای نییە.
دانوو لە باوکی دەپرسێت:
"تۆ قەت نەبوویت بە خاڵ؟ باوکی دەڵێت نا. دانوو دەڵێت کەواتە منیش قەت نابم بە مام." 


لە سوید شەوانی هاوین ئاسمان تاریک نابێت، ژیاری پێنج ساڵان وڕکی نەخەوتن دەگرێت و دەڵێت:
"خۆر نەخەوتووە، منیش نانووم." 


ژین تەمەنی سێ ساڵە، کاتێک دەستی لەسەر سکی دایکە دووگیانەکەی داناوە، لەپڕێکدا هەست دەکات سکی دایکی دەجووڵێتەوە، ئەویش بە خێرایی دەڵێت:
"دەزانم بەبەکە لە کوێوە دێتە دەرەوە." 


ڕۆژیاری بچکۆلە، لە باخچەی ساوایان، مامۆستاکانی لەسەر پەڕەیەک شیعرێکی بۆ دەنووسن و دەڵێن ئەوە ببەنەوە لەبەری بکەن، ئەویش لە ماڵەوە وەرەقەکە دەدات بە دایکی و دەڵێت:
"دایکە ئەوەم بۆ بدوورە، دەبێت لەبەریبکەم."  


لینا کچێکی بچکۆلەیە، بە دەم هۆنینەوەی متومورووەکانییەوە، پوولەکە ڕەنگاوڕەنگەکان 
هەڵدەگرێت و دەڵێت:
"(سی دی)یە بچکۆلەکان دەکەمە ملوانکە." 


ئانیای بچکۆلە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ باپیری دەکات، بابەگەورەی لە شارێکی ترە و دەڵێت:
"ئەمڕۆ لێرە ڕەشەبا بوو. ئانیا دەڵێت لێرەش بەس لە دەرەوەی ماڵەوە." 











ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 2212 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
پێویستمان بە دیالۆگی زیاترە، نەوەک مۆنۆلۆگی زیاتر.

/ستێفان گوننارسسۆن

ڤیدیۆ

خەڵکی کوێی کوردستانیت؟




ڕیکلام
Banner