ڕیکلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

چرپەی تۆ (شیعر) ~ بەناز فاتح

به‌شی: ئێوە
16 - 01 - 2015

كه‌ ئاسمان تژی بوو 
له‌ چرپه‌ی هه‌ناسه‌كانی ڕۆحی تۆ ... 
هه‌نگاوه‌كانم خێراتر، 
به‌ره‌و باخچه‌كانی ڕۆح پێیان هه‌ڵده‌گرت!

نوقمی خۆم بووم، 
نوقمی توانه‌وه‌ی ته‌نهایی و 
پەیڤە ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی تۆ بووم! 
من به‌ بێده‌نگیی خۆم ڕاسپارده‌ لاسكی، 
گوڵه‌ ناز نازێك. 
تۆشم له‌ نێو په‌ڕه‌ی گوڵه‌كانیدا 
وه‌ك دڵی خۆم حه‌شاردا، 
نه‌بادا نیگای په‌پووله‌یه‌ك، 
(ڕاز)ی بوونت، 
بۆ ئه‌م زه‌مینه‌ زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌، 
ئاشكرا بكات! 
هه‌نووكه‌ش تاریكی شه‌و 
به‌ بالێك له‌ جریوه‌ی ئه‌ستێره‌كانییەوە، 
میهره‌بانانه‌ دڵی نازم پڕ ده‌كات 
له‌ ڕاز و گردبوونه‌وه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی خۆی و 
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌ سامناكه‌كانی عه‌شق و بێداری. 
من به‌ سروه‌ی هه‌ناسه‌یه‌ك له‌ هه‌ناسه‌كانی با، 
لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌ سپییه‌كانی شه‌و هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه‌. 
ئه‌ویش به‌ تیشكی نیگاكانی مانگ، 
ماڵی بوونم نوقمی خۆم ده‌كاته‌وه‌ ...







ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 1825 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
ژیان پێیوتم؛ تۆ بەختەوەر دەبیت، بەڵام سەرەتا دەبێت بەهێزتکەم.

/ تۆماس گوننارسسۆن

ڤیدیۆ

پێت خۆشە هەیت؟




ڕیکلام
Banner