ڕیکلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

لە دایک بوونەوە (شیعر) ~ بەناز فاتح

به‌شی: ئێوە
16 - 01 - 2015

جیهانێك، سه‌رتاپای 
ئه‌م شاره‌ ناوه‌كییه‌م، 
لێوانلێو ده‌كات، 
له‌ عیشقی تۆ.

من بە شیعر ده‌گریم، 
تۆش له‌ خه‌می گرتنه‌وه‌ی دڵۆپه‌كانمدا،
ده‌ریای ڕۆحت فراوانتر ده‌كه‌یت!
كتێبێك خۆی له‌ تۆدا ده‌خوێنیته‌وه‌، 
هه‌ناسه‌یه‌ك خۆی له‌ مندا ده‌كاته‌ گۆرانی.
زه‌ریای ڕۆحت شه‌پۆلان ده‌دات، 
تا نه‌گاته‌ كه‌نار بێده‌نگییه‌كانی من، 
له‌نگه‌ر ناگرێ، ئۆقرە ناگرێ ...

بوونێك بانگهێشتت ده‌كات،
خێرا ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ و 
ون ده‌بیت، 
ده‌بیته‌ ته‌لیسم، 
ده‌بیته‌وه‌ خه‌ونی من. 
ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ نێوچاوه‌كانی من و
له‌ ته‌ك فرمێسكه‌ بریسكه‌داره‌كانی دڵدا،
ئاوێزان ده‌بیته‌وه و جارێكی دی‌،
بوونێكی ڕه‌نگاڵه‌یی له‌ دایك ده‌بێته‌وه‌ ...







ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 1753 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
پێویستمان بە دیالۆگی زیاترە، نەوەک مۆنۆلۆگی زیاتر.

/ستێفان گوننارسسۆن

ڤیدیۆ

خەڵکی کوێی کوردستانیت؟




ڕیکلام
Banner