ڕیکلام
Banner

Banner

Banner

Banner

درێژەی بابەتەکە

خەون و سەفەر (شیعر) ~ بەناز فاتح

به‌شی: ئەوان
16 - 01 - 2015

بۆ تۆ و باران

له‌ کازیوه‌ی منه‌وه‌ بۆ
دوای نیوه‌ شه‌وی ئاسمان،


ذلۆپه‌ بارانێک، له‌ به‌رزاییه‌کانه‌وه‌ 
چاو له‌ هاتنی تۆ ده‌کات، ئه‌ی یار.

شه‌و به‌ هه‌نسکی من
ئاوازی بێده‌نگی ده‌چڕێ،
نیگاکانی تۆش گڕ له‌ ئه‌ستێره‌کان به‌رده‌ده‌ن!
تیشکی مانگیش
له‌ شه‌وه‌ زه‌نگێکی بێ شوێندا
بۆ مالێک ده‌گه‌ڕێ.
خه‌ون و سه‌فه‌ر
ڕێگاکانی خۆی گرته‌ به‌ر
من و تۆش،
بێباکانه‌
یاری به‌ ئاگر و ئاو ده‌که‌ین
ده‌سووتێین و ئاوی ژیان ده‌مانکوژێنێته‌وه‌
ده‌بینه‌ خۆڵه‌مێش و تنۆکێک باران ده‌مانشواته‌وه‌ و
بیگه‌رد تر
دەچینەوە باوه‌شی ته‌نیایی خوا
له‌وێ،
له‌ ژێر ساباتی عیشق دا
خه‌ونه‌کانمان سه‌مای ئه‌به‌دییه‌ت ده‌که‌ن،
هه‌نگاو ده‌هاوین و
جار نا جارێ ده‌ست له‌ که‌مه‌ری هیواکانمان به‌رده‌ده‌ن
ده‌که‌وین و قاقا هه‌ڵده‌ستینه‌وه‌
ده‌که‌وین و
له‌ ژێر تریفه‌ی نازێک دا،
چاوی خه‌واڵووی ته‌نیاییمان خه‌و ده‌یباته‌وه
خه‌م ده‌یباته‌وه‌ 
یار ده‌یباته‌وه‌ بۆ کونجی ماڵه‌ بێداره‌که‌ی رۆح ...

دیسەمبەری ٢٠١٢







ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ 2065 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
وته‌
پێویستمان بە دیالۆگی زیاترە، نەوەک مۆنۆلۆگی زیاتر.

/ستێفان گوننارسسۆن

ڤیدیۆ

خەڵکی کوێی کوردستانیت؟




ڕیکلام
Banner